ژمارەی سەردانی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە لە ڕۆژانی جەژندا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە ئاماری سەردانی گەشتیارانی بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە رۆژانی جەژندا ئاشكراكردو رایگەیاند: لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووەولەو ڕێژەیەش 75 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی عێراق و 25 هەزار گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانبوون .

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە ڕۆژانی جەژندا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە توانیویانە 13 سەرپێچی تۆمار بكەن و غەرامەی ئەو بنكەو شوێنە گەشتیاریانە بكەن كە پابەندی پاك و خاوێنی و نرخەكان نەبوون، 21ئاگادار كردنەوەش كراوە بۆ شوێنی گەشتیاری و چێشتخانەو گەراجەكان.

هێمای بەوەشكردووە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی هەڵە بجە توانیویانە 83 تەن خۆڵ وخاشاك لەناوچە گەشتیارییەكان پاك بكەنەوە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە سوپاس بۆ خوا و دەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەكان لەماوەی ڕۆژانی جەژندا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو نەبوە كەشایەنی باس كردن بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا