لە هەرێمی کوردستان ژمارەی چاکبووان لە توشبووان زیاترە

پۆڵەتیک پرێس_

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەوماوەیەدا 458 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، 561 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 617 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش 458 تووشبوو دەستنیشانکراون، کە 208 لە هەولێر، 119 لە دهۆک، 116 لە سلێمانی و 15یان لە هەڵەبجە بوون.

26 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، 11یان لە سلێمانی، 9یان لە هەولێر و 6یان لە دهۆک بوون.

هاوکات بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا، زیاترە، بەشێوەیەک کە 561 تووشبوو لە 24 کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە: لە هەولێر 269 کەس، لە دهۆک 235 کەس، لە سلێمانی 40 کەس و لە هەڵەبجە 17 کەس چاکبوونەتەوە.

ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: 27 هەزار و 259 تووشبوون، 16 هەزار و 804 چاکبوونەوە، 1007 مردن.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٨٤)

١. کەرەنتین: (٤٠ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین کراون)
٩٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٦١٧ پشکنینی نوێ)
(١١٧٥ هەولێر)، (٦٢١ سلێمانی، ١٣٨ گەرمیان)، (٢٦٤٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٤٥٨ تووشبووی نوێ)
(٢٠٨ هەولێر)
(٩٣ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان)
(١١٩ دهۆك)
(١٥ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٥٦١ چاکبوون)
(٢٦٩ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٣٥ دهۆك)
(١٧ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٦ مردن)
(٩ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٧٧٦ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٩٣٣٣ (١٢١٢٠٧ هەولێر، ٨٥٥٧٠ سلێمانی، ٨٩٧٤٤ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٢٥٩ (١١٢٩٨ هەولێر، ١١٤٩٨ سلێمانی، ٣٦١٢ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٨٠٤ (٦٩١٤ هەولێر، ٧٩١١ سلێمانی، ١٢١٦ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٤٧ (٤٠١١ هەولێر، ٣٠١٠ سلێمانی، ٢٣٥٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)
مردن ١٠٠٧ (٣٧٣ هەولێر، ٥٧٧ سلێمانی، ٤١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی ئاب

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا