پارێزگاری هەڵەبجە داوای بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەڵەبجە داوای بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكانی هەڵەبجە و تەواوكردنی ئەو پرۆژانە لە حكومەت دەكات كە كاركردن تیایاندا وەستاوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، وەستانی پڕۆژەكان و تەواو نەكردنی ئەو پڕۆژانەی كە بەشێكیان نیوەی پڕۆژەكان تەواوكراون و وەستاون گرفتی گەورەیان بۆ هاووڵاتیان درووست كردووە، كەدەبوو تایبەتمەندی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێ لەبەرچاوبگیرایا لەگەڵ باشتر بوونی دۆخی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكان.

پارێزگاری هەڵەبجە داوایكرد قیرتاوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە نیوەیان تەواو كراوە و وەستاون بەگەڕبخرێنەوە و هەوڵەكان بۆ زوو تەواوكردنیان بخرێنەگەڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا