عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیداوە بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزیری نەوت و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی عێراق ڕەزامەندیداوە بە دابەشكردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان پشكی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەم شێوەیە دەبێت، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین21 ملیۆن و500 هەزار لیتر نەوت، كە دەكاتە رۆژانە 252 هەزار لیتر، هەروەها پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتر كە رۆژانە 180 هەزار لیتر، پارێزگای هەڵەبجە پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر كە رۆژانە بڕی 36 هەزار لیتر و پارێزگای دهۆكیش حەوت ملیۆن و 900 هەزار كە رۆژانە دەكاتە 108 هەزار لیتر نەوتی سپی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا