بێبارانی گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ هەڵەبجە دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارین، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای وەرزی هاویندا گرفتی كەم ئاوی بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دروست ببێت، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، ساڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە ناوەڕاستی وەرزی پاییزدا تووشی ئەم كێشەیە دەبووین بەڵام ئەمساڵ زوتر تووشی كێشەی كەم ئاوی دەبینەوە.

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە سێ وەرگری هەیە، ساڵانە كە ئاستی ئاو دەگاتە وەرگری ناوەڕاست كە لە ئاستی 460 مەتر لە ئاستی رووی دەریا دانراوە پێویستە بە پەمپ ئاو هەڵبدرێت بۆ ناو وەرگرەكە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی: بەهۆی كەم بوونەوەی داهاتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و گلدانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بۆ پڕكردنی بەنداوەكانی ئەو وڵاتە پێشبینی دەكەین لە مانگی حوزەیران رووبەڕووی كێشەی كەم ئاوی ببینەوە، لە كاتێكدا ساڵانی رابردوو لە مانگی 10 بۆ ماوەی هەفتەیە تووشی ئەو كێشەیە دەبووین.

روونیشیكردەوە، لە ئێستاوە هەوڵدەدەن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن و بۆ ئەو مەبەستە داوای بودجەیەكی تایبەتیان بە گوژمەی 105 ملیۆن دینار لە حكومەتكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا