تەندروستی هەڵەبجە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە زیاد دەكات و هۆڵەكانی بەشی چاودێری چڕ پڕبوون لە نەخۆش.

لە راگەیەنراوێكدا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: لە ئێستادا هۆڵەكانی چاودێری چر بەداخەوە پڕن لە نەخۆش و توانای وەرگرتنی هیچ نەخۆشێكی ترمان نیە وە ژمارەیەكی تر لە نەخۆش كە باری تەندروستییان ناجێگیرە لە قاوشەكانی كۆرۆنان.

ئەوەشهاتووە، ئەگەر لەم پشووەدا و پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز پابەند نەبن بە ڕێنماییە تەندروستیەكان بەداخەوە پێشبینی كارەساتی نەخوازراو دەكەین وە دەگونجێ توشی ڕوداوو حاڵەتی نەخوازراو ببین كە نەتوانین چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەكان بكەین .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا