كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم رایگەیاند لە سبەی پێنج شەممەوە شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەكات و بارانبارینەكە بە دوو قۆناغ دەبێت و لە نمە بارانەوە بۆ لێزمە باران دەبێت.

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: كاریگەری شەپۆلی بارانبارین بە دوو قۆناغ دەست پێ دەكات:

قۆناغی یەكەم / لە كاتەكانی ئێوارەی پێنج شەممە ڕێكەوتی 16-12-2021 بارانبارین دەست پێ دەكات سەرەتا بە شێوەی نمە باران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوی ناوچەكەمان بارانبارینی دەبێت.

كەشناسی هەرێم روونیشیكردووەتەوە، رۆژی هەینی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان بارانی بەلێزمە و بارانی بەردەوام دەبێت هەندێ كات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت بە تایبەت لە كاتی بارانی بە لێزمە، وە سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا ئاستی دابارینی زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەكانی تر.

وەك كەشناسی هەرێم باسی كردووە، قۆناغی دووەمی شەپۆلی بارانبارینەكە لە رۆژی دووشەممە دەست پێ دەكات سەرەتا لە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی تر، ئاستی دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەكی نیمچە سارد كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان لە ماوەی ئەم قۆناغە بۆیە بەشێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت رۆژی سێ شەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت رۆژی پێنج شەم كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا