چوار بەنداوی ستراتیژی دروست دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم گرێبەستی دروستكردنی چوار بەنداوی ستراتیژی لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی واژۆكرد، كە بریتین لە بەنداوەكانی (دەڵگە ، مەنداوە ، باكرمان ،خێوەتە) .

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاداشتی لێكتێگەیشتنی دروستكردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆكرد، بە هەماهەنگی گروپی نێودەوڵەتی كۆمپانیاكانی POWERCHINA .

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەنداوەكان بریتین لە ( بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی باكرمان لە دهۆك )

ئەوەشهاتووە، ئەنجامدانی ئەم لێكتێگەیشتنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە بۆ چارەسەری كێشەی گلدانەوەی ئاو و كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی دیاردەی وشكەساڵی و زیادكردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان.

هێما بۆ ئەوەشكراوە، ئەم لێكتێگەیشتنە لە چوارچێوەی یاسا و رێسابەركارەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، واژۆكراوە لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیا بەهێزەكانی ووڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دروستكردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەكان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و گەشەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا