وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێك لەبەرژەوەندی جوتیاران دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە لێبرینی (%2) ی پالپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە میانی پرۆژەی بەبازار کردنی گەنمی جوتیاران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو کۆبووەتەوە بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەردوو کۆمپانیایی ناوبراوەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دوابەدوای گفتوگۆ و ئالوگۆری سەرنج و پێشنیارەکان چەند بریارێکی گرنگ پەسند کراون بەتایبەت لە پیناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بریاردراوە بە لێخۆشبوون لە لێبرینی  لە (%2) ی پالپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە پارەی پرۆژەی بەبازارکردن لەلایەن هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان.

پێشتر ئەو دوكۆمپانیایە گرێبەساێكیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم واژوكردووە بەمەبەستی دیاریکردنی نرخ و وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەدەرەوەی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق و سایلۆکانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا