بێگەرد تاڵەبانی: بە هەموو توانایەكمانەوە پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، وەك وەزیری كشتوكاڵ بە ئەركی خۆمانی دەزانم بە هەموو توانایەكمانەوە پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بكەین، وتیشی، پێویستمان بە دیدگایەكی هاوبەشە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی و پارێزگاری كردن و بە بازاڕكردنی.

رۆژی چوارشەممە17_5_2023 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رایگەیاند: لیژنەیەكی باڵا هەیە لەسەر ئاستی عێراق كە ئەركی دیاریكردنی بڕ و هاتووچۆی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانە و لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێككەوتن كراوە، بۆ ئەوەی نوێنەری وەزارەتی كوشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای عێراقدا هەبێت.

راشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیارماندا، بە خێرایی بابەتی ناردنی بەروبوومە كێڵگە پەلەوەرییەكان چارەسەربكرێن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەكی هاوبەش پێكهێنراوە و رۆژی یەكشەممە لیژنەكەی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

بێگەرد تاڵەبانی روونیكردەوە، وەك وەزیری كشتوكاڵ بە ئەركی خۆمانی دەزانم بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بكەین.
دەشڵێت: پێویستمان بە دیدگای هاوبەشە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتی كردنی لە بەرهەمە ناوخۆییەكانی كوردستان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەبازاڕكردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا