یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەگەڵ شاندێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە و گفتوگۆكرا دەربارەی چەند تەوەرێك لەوانەش پاڵپشتی رێكخراوەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ.

رۆژی یەك شەممە، 5_12_2021، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم پێشوازیكرد لە شاندێكی یەكێتی ئەوروپا، كە پێكهاتبوون لە خاتوو باربارە ئیگەر سەرۆكی بەشی پەرەپێدان و هاوكاری لە عێراق و خاتوو ماری پارێت سەرۆكی ئۆفیسی یەكێتی ئەوروپا لە هەولێر و تیمێكی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ لەم دیدارەدا چەند تەوەرێكی گرنگ تاوتوێكرا دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەكان و پاڵپشتی رێكخراوەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ هەروەها بەرەو پێشچوونەكانی سێكتەری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و سەرچاوەكانی ئاو و هاوكاری كردنی دەرچوانی كشتوكاڵ و فێتێرنەری بە رەخساندنی دەرفەتی كار و ئەنجامدانی پرۆژەی بچوكی كشتوكاڵی و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و فراوان كردنی ئاستی بەرهەم هێنانی پیشەسازی كشتوكاڵی.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا باس لە گرنگی و پێویستی كردنەوەی خول و راهێنانی فەرمانبەران و جوتیاران كرا وەك زەمینەسازی و بانگهێشتكردنی رێكخراوەكانی یەكێتی ئەوروپا و كۆمپانیاكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەشداری و پاڵپشتی لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لەهەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا