شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم سەردانی ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ بە پرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كێشەی وشكە ساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی رووبار و بەنداوەكانی هەرێمی تاوتوێكرد.

بە پێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ دووشەممە، لە تارانی پایتەختی ئێران كۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا مورتەزا رەزایی جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی و زۆربەی بەڕێوەبەرانی گشتی تایبەتمەند ئامادەبوون.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوندیەكان و هەماهەنگی لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكان كردەوە، بەتایبەتی لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی كشتوكاڵی و پەروەردەكردنی ئاژەڵ و توێژینەوە لەسەر ئاژەڵی دەرەكی بەتایبەتی مانگای هۆلشتاین و گونجاندنی لەگەڵ كەش و هەوای ووڵاتی ئێران و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم لە رووی شیر و گۆشتی سور و كەرتی دەواجن و هەنگوین و بنەتۆ و گاوداری و بەرهەمەكانی لەقوتونان و پرۆژەكانی بەرهەمی كشتوكاڵی لەڕێگەی خانووی پلاستیكی.

ئەوەشخراوەتە روو، لە تەوەرێكی تری گفتوگۆی نێوان هەردوولا باسی ووشكەساڵی و كێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوك كرا كە سەرچاوەكەی لەوڵاتی ئێراندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا