ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی هێرشەكانی داعش كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 8_12_2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە و دوو پرۆژە یاسای پەسەندکرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی دەربارەی هێرش و پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش كرد بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگەو هاووڵاتی.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، كە هەرچی پێیان بكرێت دەیكەن، بۆ پشتیوانیكردنی پێشمەرگە و پاراستنی خەڵكی خۆڕاگری ئەو ناوچە كوردستانییانەی ڕووبەڕووی هێرشە تیرۆریستییەكانی داعش بوونەتەوە كە ئەم هێرشانە، بە شێكن لە سیاسەتی بەردەوامی گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە و ناچاركردنی دانیشتووانەكانیان بۆ ئەوەی شوێنەكانیان چۆل بكەن.

باس لەوەشكراوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان ) لە لایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە خرایە ڕوو، هەروەها كەمال محەمەدساڵح وەزیری كارەبا، پڕۆژە یاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021 ) خستەڕوو، كە ئامانج لێی، باشتر ڕێكخستنەوەی هەیكەلیەتی وەزارەتە، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەردوو پرۆژە یاساكە پەسەند كران و بڕیاردرا بە ناردنیان، بۆ پەرلەمانی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕاپۆرتێكی دەربارەی بابەتی وشكەساڵی و مەترسییەكانی بۆ سەر بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو، كە سەرئەنجام كاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی پەیینی كیمیایی و ماددە قڕكەرەكان و كاریگەری بۆ سەر داچاندنی بەرهەمی دانەوێڵەی گەنم و جۆ و دۆخی ئاژەڵداران و كێڵگەكانی پەلەوەری و سامانی ماسی و بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك دەبێت.

راگەیەندراوەكە روونیكردووەتەوە ، هەریەك لە حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیریی و جووتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیار و ڕاسپاردەیان بۆ ڕێكخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا، لە گەڵ دۆخی ئێستای بەرەكانی جەنگ دژ بە تیرۆریستانی داعش خستەڕوو ، كە پێویستە وەك ڕاگەیاندنی بەرپرس، ڕۆڵی خۆیان ببینن لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و سەلامەتی و ژیانی پێشمەرگە قارەمانەكان، بە پێچەوانەوە كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر پلانەكانی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان و سەنگەرەكانی بەرگری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا