دەست بەسەر سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەی قاچاخدا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، دەستیان بەسەر سەدان تۆن لە تەماتەو پەتاتەی قاچاخدا گرتووە كە هەوڵدراوە هاودەی هەرێم بكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردو سەرقاڵی بەدواداچوون بوون لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت.

دەشڵێت، “هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان لە مەرزەكان دەست بەسەر بەرهەمە قاچاخانەدا بگرین”.

وەزیری كشتوكاڵ ئاماژە بەوەشدەكات، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێن بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیاراندا بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا