وەزارەتی پلان دانان چەند بەنداوێك دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە كۆبوونەوەیەكدا لە نێوان وەزیری پلان دانان و وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم گفتوگۆكرا دەربارەی دروستكردنی چەند بەنداوێك، وەزارەتی پلاندانان هانی كۆمپانیا ناوخۆیی وجیهانییەكان دەدات بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان لە بواری دروستكردنی بەنداوەكان.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پلان دانان رۆژی یەك شەمە 9ی ئایار دارا ڕەشید، وەزیری پلان دانان لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی بریكاری هەر دوو وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكان گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرا بەتایبەت لە بوژاندنەوەی بەنداوەكان و دروستكردنیان.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە پلانی كەرتی تایبەت و گشتی كرد كە وەزارەتی پلاندانان هانی كۆمپانیا ناوخۆی وجیهانیەكان دەدات بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆئەمەش داوای كرد لە بواری بەنداوەكانیش هاوبەشی ئەنجامبدەن لەتەواوی هەرێم كوردستان بۆ ئەوەی پرۆژەی دروستكردنی بەنداو بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

لە كۆبوونەوەكەدا كێشە و گرفتەكانی كشتوكاڵ گفتوگۆی لەسەركرا بەتایبەت وشكەساڵی و هەوڵدان بۆ جێگرەوەی كەم بارانی و كاركردن بۆ دەست نیشانكردنی میكانیزمی تێپەڕاندنی ئەو گرفتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا