لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەكشەممە رێكەوتی 5_12_2021، پێش وانەی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خولەكێك رادەوەستین وەك رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانمان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین كە یەكێك لە قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی مەخمور بكەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل)

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەموولایەك ئاگادارن كە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەكی كوردستان ڕوبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت، ئێمە وەكو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەین.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەك بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) كە تەمەنی (دە) ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە (قوتابخانەی خدر جیجە) لەكاتی یارمەتیدانی براكانی بۆ تێكشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید دەبێت، (شەهید بارزان)ـی قوتابی خۆی بووە قوتابخانەیەك بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە وانەكانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان.

باس لەوەشكراوە، بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی كە شەهید بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان) سبەی یەكشەممە رێكەوتی 5_12_2021، پێش وانەی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خولەكێك رادەوەستین وەك رێزلێنان لەگیانی پاكی شەهیدانمان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین كە یەكێك لە قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی مەخمور بكەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا