“پێشهاتێكی مەترسیدار لە سێكتەری نەوتی هەرێم بەڕێوەیە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێكخراوێكی بواری نەوت كشانەوەی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بە پێشهاتێكی خراپ لەبواری نەوتدا ناودەبات، هۆشداریشدەدات لە “ڕیسك” كردن بە دۆسیەی نەوت و غازی سروشتی و دەشڵێت، كۆمپانیای دیلۆیت بە بەرژەوەندی حكومەتی هەرێم كاردەكات و یاری بە ژمارەكان دەكات.

ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كردووە دەڵێت، دوا پێشهاتی خراپ لەبارەی مەلەفی نەوتەوە، كشانەوەی گەورە كۆمپانیای ئەمریكی ئیكسۆن مۆبیل بوو بەنهێنی لە كوردستان، ئەوەش پیشانی دەدات یەكێك لە زلهێزترین كۆمپانیا نەوتیەكانی جیهان دڵخۆش نیە بە “وەبەرهێنانی ڕیسكدار” لە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان.

ڕێكخراوی دۆر هۆشداریشدەداتە بەرپرسانی هەرێم كە بەردەوامی ئەم دۆخە واتا “سەربەخۆیی لە كەرتی نەوت و غاز” دەرئەنجامەكانی بە زیانی گەورە بۆسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم و كۆی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە، زیانە دارایی و سیاسیەكانی كاریگەریی گەورەی مێژوویی لەسەر هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا