ئانۆ جەوهەر: سووتاندنی قورئانی پیرۆز زۆر ئازاری دام

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا هەتایە دژی توندڕەوی و دەمارگیری دەوەستمەوە و دەشڵێت هەواڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسییەك لە وڵاتی سوید زۆر ئازاری دام.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و نوێنەری پێكهاتەی كلد و ئاشووری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: ئازادی واتای ئەوە نییە بێڕێزی بەرامبەر بەو برایەتییە بكەی كە لە مرۆڤایەتیدا هاوتان.

ئانۆ جەوهەر نووسیوێتی: هەواڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسییەك لە وڵاتی سوید زۆر ئازاری دام، بەڵێ ئازارێكی یەكجار زۆر، هەمان ئەو ئازارەی لە ئەنجامی سوتاندنی ئینجیلی پیرۆز لە كەنیسەكانی موسڵ و دەشتی نینەوا و خاپوركردنی ماڵە پیرۆزەكانی خودا، چەشتمان.

وتیشی: كە بوومە وەزیر، لە پەرلەمان سوێندم بە ئینجیلی سووتێنراو لە لایەن داعش خوارد، هەمیشە پاڵنەرم بێت، تا هەتایە بە هەموو شێوەیەك دژی توندڕەوی، دەمارگژی و تیرۆر بوەستمەوە.

باسی لەوەشكرد، تیرۆر هیچ ئاینێكی نییە، هەموو ئاینەكانیش مرۆڤ و مرۆڤایەتیان هەیە، بۆیە دەبێ رێز لێگیراو بن.

راس مۆس پاڵودان، خەڵكی دانیماركە و لە سوید نیشتەجێییە، سەرۆكی پارتی سیاسی راستی تووندڕەوە لە شاری مالمۆ هەڵساوە بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی جیهانی ئیسلامی و پێكهاتەكانی دیكەی ئاینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا