وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵدەدەین کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت چارەسەر بکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوتوێی پێشنیازی هەموارکردنەوەی بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەوڵدەدەن “بەخێرایی” کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت چارەسەر بکەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگی راگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵی هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری هەموارکردنەوەی بودجەی عێراق دەکات کە رێگەی پێدەدات شایستەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بدات، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

عەبدولغەنی دەڵێت: هەوڵدەدەین بە خێرایی کێشەی تێچووی دەرهێنانی نەوت چارەسەر بکەین و بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی نەوت هیوادارە پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی ئەو گرێبەستانە بکات کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کراون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا تورکیا رایگەیاند، بۆریی نەوتی جەیهان ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردە لەسەر عێراق وەستاوە.

ئەم هەموارکردنەوەیەی بودجە دەتوانێت رێگە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بدات کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە و لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا