بەرهەمهێنانی نەوتى ئێران بەرێژەی لە 28% زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تەمموزی 2021 دا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 485 هەزار بەرمیل لە رۆژێكداو بە بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی 2020 بەرێژەی لە 28% زیادیكردووە.

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوتی جیهان “ئۆپیك” لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماری بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی بڵاوكردووەتەوە بەپێی ئاماری ناوراپۆرتەكەی رێكخراوی ئۆپیك لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا ئێران رۆژانە دوو ملیۆن و 214 هەزار بەرمیلی بەرهەمهێناوە، بەڵام لە چارەكی دووەمدا توانیویەتی رێژەكە بۆ 2 ملیۆن و 443 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبكاتەوە.

ئەوەشخراوەتە روو، بەهۆی سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هەناردەی نەوتی ئێران دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی قۆناغ بەقۆناغ قەرەبووی ئەو دابەزینە بكاتەوە و ئاستی هەناردەكردنی زیاد بكاتەوە.

هاوكات، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە، گەمارۆ بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆتە هۆكاری ئەوەی كەرتی نەوت زیانێكی زۆری بەربكەوێت.

بێژەن زەنگەن وەزیری نەوتی ئێران، ئاماژەی بەوەشكردووبوو، لەگەڵ ئەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا فشاری زۆریان هەبووە بەڵام وڵاتەكەی بەردەوام بووە لە كارەكانی و پارێزگاری لە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا