كازمی ناوەرۆكی دیدارەكانی لە هەرێم بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوەرۆكی دیدارەكانی لە هەرێم بڵاوكردەوە.

بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوێنێ هەینی جەختیان لە پشت بەستن بە گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو كردەوە، هاوكات كازمی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دۆسێ گرنگەكان و رەوشی ئێستایان تاوتوێكرد لەگەڵ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن.

نوسینگەی كازمی رونیكردەوە لە نێوان كازمی و سەرۆكی هەرێمدا باسی دۆسێ هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە، جەخت لەسەر پێكەوەیی و یەكخستنی ریزەكان و هەڵوێستەكان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان كراوە، جەختیش لە دەستور و گفتووگۆ وەك چارەسەرێك بۆ سەرجەم كێشەكان و گەیشتن بە باشترین خزمەت بۆ گەلی عێراق بە تەواوی پێكهاتەكانیەوە كراوە.

هاوكات لە دیدارەكەدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی ئەمنی لەنێوان هێزە چەكدارەكان بۆ رێگری لە پاشماوەكانی داعش كرایەوە لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو.

لای خۆیەوە كازمی دووپاتیكردەوە لە دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار بە ئامادەبوونی سەركردە كوردەكان، لەسەر هەڵكەوتنی هەلێك بۆ عێراقییەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و بنیاتنانی ئابووری و سیستمی ئیداری باشی گونجاو لەگەڵ سەرجەم عێراقییەكان بە پێكهاتەكانیانەوە.

كازمی وتی: ساتەكانی ئێستا خوازیاری بنیاتنانن و سود وەرگرتن لە هەڵەكان.

لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە هەوڵەكانی كازمی و تیمی حكومییەكەی بۆ چاكسازی كردەوە.

كازمی ماوەی دوو رۆژ لە هەرێمی كوردستان مایەوە، سەردانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەی كرد و دەروازەكانی برایم خەلیل لە زاخۆ و باشماخی لە پێنجوێن بەسەركردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا