داعشەکانی سوریا مەترسین بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق

پۆڵەتیک پرێس

عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەندە بە کۆتایهاتنی داعشەکانی سوریاوە.

عەزاوی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، لە ئێستادا سوریا گەورەترین بارەگای ئەندامانی رێکخراوی داعشە، بەجۆرێک ژمارەی خۆیان و خێزانەکانیان لە سوریا دەگاتە دەیان هەزار کەس.

وتیشی: ئەو داعشانە وەک بۆمبێکی چێندراون کە هەمیشە مەترسی بۆسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دروست دەکەن.

باسی لەوەشکرد، یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی داعش لەم ناوچانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەندێک دەوڵەت پاڵپشتیان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئەجێندای خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە مانەوەی چەکدارانی داعش لە سوریا.

وتیشی: لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان هاوکاردەبێت لە پاراستنی سنورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان لەڕێی سەرچاوە و کەرەستەی سەربازی.

لە ئێستادا لە سوریا چەندین کۆمەڵەی گەورەی چەکدارانی داعش بوونیان هەیە کە بوونەتە مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا