بۆچی بەغدا ئامادەنییە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت؟

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق، هۆكاری نەناردنی پارە بۆ هەرێم بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لەبانكی ناوەندی دەگەڕێننەوە، بەڵام بڕیاردەری لیژنەی دارایش لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: هۆكارەكەی تەنیا رێككنەكەوتنی هەردوو حكومەتە نەك نەبوونی پارەی نەختینە.

زیاتر لە دە ڕۆژە شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆگەیشتن بەڕێككەوتن لەبارەی پرۆژە یاسای قەرزو پشكی هەرێم لە بەغدان، چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە هۆكاری سەرەكی نەناردنی پارە بۆ هەرێم بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لەبانكی ناوەندی عێراق دەگەڕێتەوە.

لەو بارەیەوە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هۆكاری نەناردنی پارە لەبەغداوە پەیوەندی بەڕێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراقەوە هەیە، كە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، نەك بەهۆی كێشەی پارەی نەختینە.

ئەحمەد سەفار وتیشی: ناردنی پاركە بە رادەسكردنی داهاتی نەوت دەبێت، واتە بەغدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت تا هەرێم پابەندی رادەسكردنی نەوت نەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە تەكنیكییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ یەكلایكردنەوەی پرسەكە.

بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی دوای رۆیشتنی شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغداو مانەوەیان بۆ ئەو چەند رۆژە بەرەوپێشچوونێكی باش بۆ گەیشتن بە رێككەوتن روویداوە و چاوەرواندەكرێت بگەنە ئەنجامێك.

كێشەكانی حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەسەر یاسای قەرزو كورتهێنانی داراییە، كە مانگی یانزەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردو لایەنە كوردییەكان بەناوەڕۆكەكەی ناڕازیبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا