پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەریەكە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراق بە سەردانێك لە میسرن و نامەیەكی سەرۆكوەزیرانی عێراقیان بۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە پێیە.
رۆژی هەینی6 ی ئاب، جومعە عناد، وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتنە قاهیرەی پایتەختی میسر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببنەوە.
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، وەزیری بەرگریی عێراق نامەیەكی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی بۆ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر پێیە .
ئەو سەردانە دوای زنجیرەیەك سەردان و دیداری فەرمی بەرپرسانی نێوان هەردوو وڵات دێت، لەوانەش لووتكەی سێقۆڵیی نێوان عێراق و میسر و ئوردن.
رۆژی 27/6/2021 لووتكەی سێقۆڵی لە نێوان هەرسێ وڵات لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئامانجی لووتكەی سێقۆڵی بە هێزكردنی هاوئاهەنگیی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان بوو لە نێوان عێراق و میسر و ئوردن، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی پرسەكانی پەیوەندیدار بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.