پۆڵەتیك پرێس:
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار رێگەی گەیاندنی هاوكارییەكانی لەچەكدارانی داعش لەبیابانی رۆژئاوای عێراق بڕیوە، ئەوەش لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێك، كە چەند رۆژێكە بەرێوەدەچێت.
ئۆپەراسیۆنەكە ماوەی هەفتەیەكە لەپارێزگای ئەنبار دەستیپێكردووەو بەپێی راگەیەنراوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە، تەواوی ئەو رێگایانە كۆنتڕۆڵكراوە، كە داعش بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ چەكدارەكانی بەكاریهێناوە.
قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوەو لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”حەشدی شەعبی توانی بە لەناوبردنی ئەو زیادەڕۆوانەی كە لەلایەن دوژمنەوە بەكاردەهێنران و پێداویستی خۆراك و پزیشكی تێدایە بۆ یارمەتیدانی كاربەدەستانی قاعیدە لە بیابانی “عەنبار” زیاتر بمێننەوە”
موسلح راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لەبەدواداچوونی زیاتری پێگەكانی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی بیابانی رۆژئاوای كوردستان.
چەند رۆژێكە هێزەكانی سوپای عێراقو چەكدارانی حەشدی شەعبی لەچەند ناوچەیەكی عێراق هێرشەكانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو جموجوڵانەیان بهێنن، كە ماوەیەكە دەستیان پێكردووە.