دەستەی نەزاهە دەستگیركردنی بەرپرسێك و چوار كارمەندی تەندروستی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ساختەكردنی راپۆرتی توشبوون بەكۆرۆنا بەرپرسێك و چوار كارمەندی تەندروستی لە میسان دەستگیركران.

دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە بەرپرسێک و چوار کارمەندی سەنتەری تەندروستی میسان دەستگیرکراون بەهۆی ساختەكردنی راپۆرتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا مۆڵەتی نەخۆشیان پێبدرێت.

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كارمەندانە راپۆرتی ساختەیان بە بەرپرسنی دەوڵەت داوە بەوەی توشی كۆرنا بن، بەڵام دواجار كارەكەیان ئاشكرا بووە و دواتر بە ماددەی 289 لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لەبەردەم دادگا دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتای دەستبەكاربونیدا كازمی جەختی لەوە كردەوە سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیردەكرێن كە دەسەڵاتەكانیان بۆ گەندەڵی و مەبەستی خراپ بەكارهێناوە، پێشتریش چەندین بەرپرسی دیكە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا