مەكتەبی سیاسی یەكێتی: پێویستە كوردانی ئێزدی قەرەبوو بكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی كە بە “چوارشەممەی سوور” ناسراوە، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی ئێزدییەكانی تێدا نیشتەجێ بوون خێراتر بكرێت و كوردانی ئێزدی بەشدارییان پێبكرێت لە ئیدارەدانی ناوچەكانی خۆیاندا.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی جەژنی “چوارشەممەی سوور” لە ئێزدییەكانی دەكات و دەڵێت پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشك و برا ئێزدییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.

هەر لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە ” بۆ رەوینەوەی ئازار و مەینەتییەكانی ئێزدییەكان، پێویستە پێش هەموو شتێك گشت هەوڵەكان كارا بكرێن بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی لە شەنگال و ناوچەكانی تر فڕێنران چارەنووسیان ئاشكرا بكرێت.”

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوا دەكات حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارۆچكە و گوندانەی ئێزدییەكانی تێدا نیشتەجێ بوون خێراتر بكەن و كوردانی ئێزدی قەرەبووی دارایی و مەعنەوی بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا