سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی دەکەوێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.

دڵشاد شەهاب وتی، بەپێی یاسا و وەکو کارەکتەرێکی کاریگەر و بەهێزی کوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسە لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە و تەنگژەکان، نەهێشتنی گرفتە ئابوورییەکان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و مووچە و نەوت.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا