پۆڵه‌تیك پرێس:
دوای 10 ڕۆژ له وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم، هه‌نارده‌ی نه‌وت جارێكی دیكه ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرانه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی پۆڵه‌تیك، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر ڕۆژێكی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیانی 10 ملیۆن دۆلاری لێده‌كه‌وێت، بۆیه قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و 10 ڕۆژه 100 ملیۆن دۆلاره.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕ‌اكێشا، له‌كاتێكدا پاراستنی ئه‌منیه‌تی بۆری نه‌وتی هه‌رێم له ئه‌ستۆی توركیادایه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆرییه‌كه‌ی تیادا ته‌قیوه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته نێو خاكی توركیاوه.