خه‌زعه‌لی: ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم له‌باره‌ی شه‌نگال موجامه‌له‌ی سیاسییه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕه‌خنه‌ له‌ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ده‌گرێت و ده‌ڵێت “ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پاداشتی هه‌ڵبژاردنه‌”.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیب ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، “ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ موجامه‌له‌ی سیاسیی و پاداشتی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌سه‌ر حسابی ئێزیدییه‌كان، كه‌ ئازارێكی زۆریان چه‌شتووه‌”.

قه‌یس خه‌زعه‌لی پێیوایه‌ له‌دوای ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم “ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامیی ده‌بێت”.

ئه‌مینداری عه‌سائیب داواشده‌كات “هه‌موو هێزه‌ نیشتمانییه‌كان ڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌بێ هیچ موجامه‌له‌یه‌ك ده‌رببڕن، چونكه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ مه‌ترسیداره‌”.

ڕۆژی هه‌ینی 2020/10/9 به‌غدا و هه‌رێم لەبارەی پرسی بەڕێوەبردنی شەنگالەوە رێككەوتن، ئەوەش بەجۆرێك تەواوی هێزە چەكدارەكانی دیكە لەو شارە دەربكرێن و دۆسیەی ئەمنی رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكرێت، هەروەها بەپێی رێككەوتنەكە هەریەكە لە سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە بەدووری پێنج كیلۆمەتر لە شەنگالەوە جێگیردەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا