هاوپەیمانی سێ قۆڵی پرسی سەرۆككۆمار تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لایەن و كوتلەكانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی كە بریتین لە پارتی، سیادەی سوننی و سەدر لە بەغدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و پرسی پۆستی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی “كۆبوونەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (كوتلەی سەدر، سیادەی سوننی و پارتی) لە بەغدا.”

كۆبوونەوەكە لە دوای پەیوەندییەكی تەلەفونی نێوان موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هات.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و پرسی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق یەكلایی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا