هەڵوێستی ڤلادمیر پووتین لەبارەی كۆچكردنی هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا هۆكاری كۆچكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دانیشتووانی عێراق و ئەفغانستان دەگێڕێتەوە بۆ دەستوەردانی سەربازیی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا، بە ناڕاستەوخۆش ئاماژە بە دەستوەردانی ئەمریكا لە عێراق لە ساڵی 2003 دەكات.

رۆژی شەممە 13-11-2021 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لە میانەی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی هەموو ئەو تۆمەتانەی لەبارەی كۆچبەرانەوە دەخرێنە پاڵ رووسیا، رەتكردنەوە و وتی كە هەمووان دەیانەوێت ئەوان تۆمەتبار بكەن، بەڵام هیچ یەك لە هێڵە ئاسمانییەكانمان خەڵكیان نەگواستوووەتەوە.

بە وتەی پووتین، ئەو قەیرانە دروستكراوی دەستی رۆژئاوا و ئەوروپییەكانە نەك بێلاڕووس و وتی: ئەم هۆكارانە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا خۆیانەوە دروستكراون، بە وڵاتانی ئەوروپاشەوە ئەمەش لەڕووی سەربازیی و ئابوورییەوە؛ لەڕووی سەربازییەوە، چونكە هەموویان بەشدارییان لە شەڕی عێراقدا كرد، بۆیە ئێستا ژمارەیەكی زۆری كوردی عێراق لەسەر سنوورن، بۆ ماوەی 20 ساڵ شەڕیان لە ئەفغانستاندا كرد، بۆیە ئێستا ژمارەیەكی زۆری ئەفغانییەكان لەوێن.

ئەو وتانەی ڤلادیمیر پووتین لە دوای ئەوە هات كە رۆژی هەینی 12-11-2021 جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەمین لێدوانیدا لەبارەی كۆچبەرانەوە لە كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەوە مایەی نیگەرانیی گەورەیە ئێمە نیگەرانیی خۆمان بە رووسیا گەیاندووە. نیگەرانیی خۆمان بە بێلاڕووسیش گەیاندووە. پێمان وایە ئەوە كێشەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا