پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: جەژنی قوربانی پیرۆزە هاوكاتە لەگەڵ هەلومەرجێكی هەستیار لە عیراق و ناوچەكەدا، ئومێدەوارین هەموو هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە روانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە، تەبایی نێوانیان گەشە پێبدەن و گەلەكەمان یەكریزی خۆی بپارێزێ.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین بەهەموو چین و توێژەكانییەوە.
هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كیمیاباران و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین.
جەژنی قوربانی پیرۆزە هاوكاتە لەگەڵ هەلومەرجێكی هەستیار لە عیراق و ناوچەكەدا، ئومێدەوارین هەموو هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە روانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە، تەبایی نێوانیان گەشە پێبدەن و گەلەكەمان یەكریزی خۆی بپارێزێ.
ئومێدەوارین كۆمەڵانی خەڵك ئەم جەژنە بكەنە بۆنەی گەردن ئازادی و قووڵكردنەوەی گیانی لێبووردەیی لە كوردەواریدا.
جەژنتان پیرۆز و هەموو كات شاد و سەرفرازبن.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٩/٧/٢٠٢١