پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، عێراق بە وڵاتێكی ناجێگیر ناو دەبات و داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لەبەر چەند هۆكارێك گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەكەن ئەگەر هەر گەشتیشتان كرد، وەسیەتنامە بنووسن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە،22-11-2021 لە رێگەی ئیمەیڵێكەوە داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لەبەر چەند هۆكارێك سەردانی عێراق نەكەن، لەوانەش بەهۆی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەكداری، پەتای كۆرۆنا و چەند هۆكارێكی تر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریكی دەكات ئەوانەیان كە نیازیان هەیە سەردانی عێراق بكەن، بەر لە گەشتكردنیان ئاگاداری چەند خاڵێك بن و چەند هەنگاو و رێكارێك بگرنەبەر و پلانی تایبەتیشی بۆ ئامادە بكەن.
باس لەوەكراوە: ئەگەر بڕیارتدا سەردانی عێراق بكەیت، ئەوا دەبێت چەند كارێك بكەی، ئەوانیش: بە وردی تەماشای ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، تایبەت بە پەتای كۆڤید-19 بكە؛ چاوێك بە ماڵپەڕی ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی تایبەت بە “گەشتكردن و كۆڤید-19″دا بخشێنەوە، تەماشای ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تایبەت بە گەشتكردن بۆ ناوچە زۆر مەترسیدارەكان بكەن”.
لە چوارچێوەی ئەو پێشنیازانەی كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خستوونییەتە بەردەم هاووڵاتییەكانی “ئامادەكردنی وەسیەتنامەیە” لەلایەن گەشتیارەوە.