پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕاهی ڕه‌هبه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “شکۆ و هەژمونی پارتی لە هەرێم و ناوچەکە بە تەواوی چەما چونکە ئەوەی پەرلەمان و یاسا نەیتوانی بیکات، ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر کردی”.
ڕاهی ڕه‌هبه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “پارتی هەر لە ٣١ی ئابەوه لە تەڵەدا بوە بۆ یەکێتی لەسەر بنەمای رق و گرێی دەرونی، هەڵبژاردنی ئەو رۆژەی ئۆکتۆبەریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەو رۆژەدا شکۆ و هەژمونی پارتی لە هەرێم و ناوچەکە بە تەواوی چەما چونکە ئەوەی پەرلەمان و یاسا نەیتوانی بیکات، ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر کردی کە لەسەروی هەمویانەوە دورخستنەوەی سەرۆکایەتی پارتی بو لە سەرۆکایەتی هەرێم و بە گشتی لە حکومڕانی لەم هەرێمەدا”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت “پارتی دەیویست و دەیەوێت بەدیل پەیدا بێت بۆ رۆژە ئابڕوچوەکەی ئاب، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە، پارتی ئەو حزبەیە کە چەندی بیەوێت، چەندی هەوڵبدات، هەرگیز پاکنابێتەوە، لای میللەتیش رونە، کارە کردەیەکانی پارتی پێچەوانەی پاراستنی ئەزمون و کوردایەتیە”.
ڕاهی ره‌هبه‌ر به‌جه‌ختكردنه‌وه‌وه وتی “هەموان ئەوە دەزانن کە هەرگیز کوردستانیش پێش خۆی ناخات. پرۆژەیەکی کوردانە بە ئەقڵێکی پڕ لە رق و گرێی دەرونی، هیوا و ئەنجامی نابێت”.