عێراق یەكەم هاوردەكاری كاڵای ئێرانە لەجیهاندا

پۆڵەتیك پرێس:
مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆكی گومرگی ئێران ڕایگەیاند، عێراق یەكێكە لەوڵاتە گرنگەكانی هاوردەكردنی كاڵای ئێرانی‌و لەجیهاندا پلەی یەكەمی لەو بوارە هەیە.

مەهدی میر ئەشرەفی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، قەبارەی هاوردەكردن لەماوەی ساڵێك لەلایەن عێراقەوە 21 ملیۆن و 800 هەزار تۆن بووە، كە 15 ملیۆن و 200 هەزار تۆن كاڵای بنەڕەتی بووە.

هەروەها رایگەیاندووە، هەناردەی ئێران لە هەشت مانگی ڕابردووشدا گەیشتووەتە 75 ملیۆن تۆن، كە بەهای ئەو رێژە لەهاوردەكردن 21 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بووە.

لەدوای عێراق هەریەكە لە چین و ئیمارات و توركیا و ئەفغانستان بەدوای یەكدار بۆ هاوردەی كاڵای ئێرانی دێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا