مالیكی ناز بەسەر ئێراندا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
شرۆڤەكاران و چاودێرانی عێراقی دەڵێن: هەندێك ئاماژە هەن، كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق بەرنامەی داناوە بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات‌و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بەئێران‌و میلیشیا چەكدارییەكان دەبەستێت.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەك نزیكیش لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دیمەنە سیاسییەكانی داهاتووی عێراق‌و كۆبوونەوەكان ئەوەی تێدا دەبینرێت، كە كار بۆ ئەوە دەكرێت نوری مالیكی بگەڕێنرێتەوە سەر دەسەڵات لەعێراق.

كار بۆ ئەوە دەكرێت نوری مالیكی بگەڕێنرێتەوە سەر دەسەڵات لەعێراق

مالیكی لە دوای دۆڕانی لەهەڵبژاردنی 2014 ، پۆستی سەرۆك وەزیرانی لەدەستدا، كە پێشتر لەخولەكانی 2006 بۆ 2010و 2010 بۆ 2014 سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.

 

لەدوای دووركەوتنەوەشی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەسەر شانۆی سیاسی عێراق رۆڵێكی ئەوتۆی نەما، بەتایبەتی دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لەساڵی 2014 بۆ 2018 لەحیزبی دەعوە جیابووەوە.

لەدوای دووركەوتنەوەشی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەسەر شانۆی سیاسی عێراق رۆڵێكی ئەوتۆی نەما

هەر بەقسەی سەرچاوەكەی نزیك لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە بۆ مالیكی جارێكی تر دەیەوێت بگەڕێتەوە گۆڕەپانی ململانێ‌ سیاسییەكان‌و كار بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بكات.

مالیكی بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات چاوی زۆر لەسەر پشتگیرییەكانی ئێرانە، بەو پێیەی لەدوو خولی سەرۆكایەتییەكەی لەعێراق كاری بۆ نفوسی ئەو وڵاتە لەبەغداو بەرژەوەندییەكانی كردووە، ئەوەش لەناوەندە سیاسییەكانی عێراق بەجۆرێك لەنازكردن بەسەر ئێران وەسفكراوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، مالیكی ئێستا بۆ گەڕانەوە دەستی بەجوڵە كردووەو بەردەوام لەگەڵ سەركردە سیاسییەكان و سەركردەكانی حەشدی شەعبی و سەركردە ئێرانییەكان لەكۆبوونەوەدایە.

شرۆڤەڤاری سیاسی عێراقی ناسر تەها لەو بارەوە دەڵێت: مالیكی هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات لەعێراق، ئەوەش لەرێگەی پاڵپشتی ئێران و میلیشیاكانەوە، بۆیە ئێستا زیاتر لە هەموو كاتەكانی پێشوو لەگەڵ ئێرانییەكان یاری دەكات.

مالیكی ئێستا بۆ گەڕانەوە دەستی بەجوڵە كردووە

تەها ئەوەشی وت: ئەوانەی چاودێری قسەو هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی مالیكی دەكەن، بە ڕوونی دەیبینن، كە ناوبراو هەوڵ دەدات بگەڕێـەوە بۆ سەر كورسی دەسەڵات‌و پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەربگرێتەوە.

مالیكی لەم دواییانەدا هێرشی كردە سەر ئیسرائیل‌و پشتگیرییەكی زۆریشی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق راگەیاند، كە چاودێران دەڵێن: مالیكی ئەم دروشمانە بەتایبەتی ئەوانەی لە دژی ئیسرائیل دەیڵێتەوە، بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی ئێران لە بەرژەوەندی ئەو كار بكات‌و پشتگیری بكاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات.

 

عومەر جەفل، رۆژنامەنوس و شیكەرەوەی عێراقی دەڵێت: لەوەتەی لەپۆستی سەرۆك وەزیران دووركەوتووەتەوە، مالیكی هەوڵی گەڕانەوە بۆ دەسەڵات دەدات، بەڵام بەم دوایانە هەڵوێستەكانی چڕكردووەتەوەو دەیەوێت بەشێوەیەكی تر بگەڕێتەوە.

عومەر جەفل دەشڵێت: لەگەڵ هەوڵەكانی، بەڵام ئاماژەكان لەبەرژەوەندی نوری مالیكی نین، چونكە بازنەی پشتگیرییەكانی بەتایبەت لەناو پەرلەمانی عێراق لاوازەو قورسە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات.

لەگەڵ هەوڵەكان سەركەوتنی مالیكی لە هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات بەدوور دەزانرێت، بەو پێیەی شەقامی عێراقی هەمیشە ئەو كەسانەیان رەتكردووەتەوە، كە لەدوای ساڵی 2003وە پۆستیان وەرگرتووەو سەركەوتوو نەبوون لەئیدارەدانی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا