چوارچێوەی هەماهەنگی:بەبێ رێككەوتنی كورد بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانی عێراق مەرجێك بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دیاریدەكات، كە تایبەتە بەڕێككەوتنی كورد لە بارەی پۆستی سەرۆككۆمارەوە.

وائیل روكابی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند:لە كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڕیاریانداوە، ئەگەر هێزە كوردییەكان لەسەر كاندیدكردنی كەسێكی دیاری كراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رێكنەكەون بەشداری دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار نەكەن.

وتیشی: لە یەك حاڵەتدا چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن ، ئەویش رێككەوتنی لایەنە كوردستانییەكانە لەسەر كاندیدی هاوبەش.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەستەمە كۆبونەوەی پەرلەمان بەبێ چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەبچێت و ئەنجامی هەبێت، بە تایبەتی كە تائێستا هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان روون نەبوەنەتەوە.

رۆژی 10_10_2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تا ئەمڕۆ نە سەرۆككۆمار و نە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق هەڵنەبژێردراون و بۆ گەیشتن بە رێككەوتن گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن.

بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت، ئەگەر بێت و رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەكەببن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا