جگە لە یادگاری هیچ شتێكی دیكە نەماوە

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

عومەر فەرهادی بەشێوەیەك ڕاهاتبوو ڕۆژانی شەممان خواردن بۆ دراوسێ جولەكەكانی ببات، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا جولەكەكان لە باشووری كوردستاندا بوونیان نەماوە، وەك چۆن لە سەرتاسەری عێراقیشدا بوونیان نەماوە، بەڵام هێشتا میراتیان لە وڵاتەكەدا هەیە.

بەپێی تۆمارە مێژووییەكان، ئیبراهیمی باوكی پێغەمبەران لە ئور لەدایكبووە كە دەكەوێتە باشووری عێراق، لەو ناوچەیەدا كە باخچەكانی عەدەن و كتێبی تەلمودی بابلی تێدایە.

جولەكەكان بە باوەڕی پتەویان بەم تۆمارە مێژووییانە، ساڵانێكی دوور و درێژ لە عێراقدا ژیاون، بەجۆرێك كە لە ڕابردوودا دووەم خێڵی بەغدایان پێكهێناوە.

 بەپێی سەرژمێرییەكی ساڵی ١٩١٧ی دەوڵەتی عوسمانی، جولەكەكان ڕێژەی ٪٤٠ی دانیشتوانی عێراقیان پێكهێناوە

لەماوەی سەدەی ڕابردوودا، بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكەدا، زۆربەی جولەكەكان هەڵهاتن و موڵك و ماڵەكانیان زەوت كرا، بەجۆرێك ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ عێراق لاوازە و ناتوانن بگەڕێنەوە.

عومەر فەرهادی ڕۆژنامەنووسی دێرین لە ساڵی ١٩٣٨ لەدایكبووە، ئەو گەڕەكی تەعجیلی جولەكەكانی لە نزیك قەڵای هەولێر بیردەكەوێتەوە، ئەو ساڵانە وەك ئەوەی دوێنێ بووبێت بۆ ئەو.

اليهود في العراق.. حقائق قد تعرفها لأول مرة | الحرة

ڕۆیشتن و زەوتكردنی موڵكەكان

فەرهادی لە كۆنترین بازاڕی شاری هەولێردا بە ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت: ئێرە شوێنی دووكانەكانی باوكم بوو، جولەكەكان خاوەنی هەموو دووكانەكانی ئەم ناوچەیە بوون.

لە باسی ڕۆژانی خوێندندا فەرهادی دەڵێت: ڕۆژێكیان یەكێك لە مامۆستا مسوڵمانەكانمان كە وانەی عەرەبی پێدەوتین، باسی لەوەكرد، بەنیازە هەولێر بەجێبهێڵێت و بچێت بۆ ئیسرائیل، باوەشی بە ئێمەدا كرد و دەگریاین، ئەوە كۆتایی جولەكەكان بوو لە هەولێر.

لە ساڵی ١٩٤٨، ژمارەی جولەكەكان لە عێراقدا دەگەیشتە ١٥٠ هەزار كەس، لەدوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ئەو وادەیەدا، ٪٩٦ی ئەو جولەكانە وڵاتەكەیان بەجێهێشت، ئەو بەشەشیان كە مابوونەوە لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و لە ساڵی ٢٠٠٣ هاوكات لەگەڵ ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن سەرۆكی پێشوتری وڵاتەكە، كۆچیان كرد.

ئایینی پارێزراو

لە ساڵی ٢٠١٥، پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی پەسەندكرد تا ئایینی جولەكەكان بپارزرێت و جولەكەكانیش وەك هەر پێكهاتەیەكی دیكەی كۆمەڵگا نوێنەریان لەناو پەرلەماندا هەبێت.

تا ئێستاش دۆزی جولەكە بە بابەتێكی هەستیار لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت

دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن: نزیكەی ٤٠٠ خێزانی بەڕەچەڵەك جولەكە لە باشوری كوردستان دەژین، بەڵام بەفەرمی لەسەر ناسنامەكانیان بە مسوڵمان لەقەڵەمدراون.

لای خۆشیەوە، شێركۆ عوسمانی ٥٨ ساڵ كە ئێستا نوێنەری فەرمی جولەكەكانە لە هەرێم دەڵێت: هیچ ڕاستییەك لەبارەی كۆمەڵگەكەمەوە نازانم، ژمارەی ئەو خێزانە جولەكانە نازانم كە ئێستا لە كوردستاندان، لەبەرئەوەی زۆرینەیان بە نهێنی پەیڕەوی ئایینەكەیان دەكەن، چونكە تا ئێستاش دۆزی جولەكە بە بابەتێكی هەستیار لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت.

اليهود في العراق.. حقائق قد تعرفها لأول مرة | الحرة

جگە لە یادگاری هیچ شتێكی دیكە نەماوە

پەنجەمۆری جولەكەكان تەنیا لە هەرێمی كوردستاندا بوونی نییە، بەڵكو لە موسڵ و بەسڕە و رومادی و بەغدادیش بوونی هەیە بەجۆرێك، بۆ ماوەیەكی زۆر لەبری ڕۆژانی هەینی كە تایبەتە بە مسوڵمانان، ڕۆژانی شەممە پشوو بوو.

لەماوەی ڕابردوودا، چەندین خێزانی هەژارنشینی جولەكە لە عێراقدا بوونیان هەبوو، بەڵام كەمینەیەكیان هێشتا لە یادەوەری عێراقییەكاندا ماون، كە خۆیان لە كەسایەتی و هونەرمەندە گەورەكانی موزیكی فۆلكلۆری بەغدا دەبیننەوە، لە بەناوبانگترینیشیان ساسون حەسقیل وەزیری دارایی لە یەكەم حكومەتی عێراق بوو لە ساڵی ١٩٢٠.

جولەكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكە روویان لە ئیسرائیل كرد

رەفعەت عەبدولڕەزاق شارەزا لەبواری شوێنەواری جولەكە لە بەغدا دەڵێت: حەسقیل یەكەم كەس بوو كە سیستمی دارایی عێراقی دامەزراند، بەڵام ئەمڕۆ ماڵەكەی حەسقیل كە دەكەوێتە نزیك ڕووباری دیجلە، چۆڵكراوە و بەشێكیشی وێران بووە.

دەشڵێت: هیچ گرنگیپێدانێك بۆ بابەتەكە نییە، نە لەڕووی سیاسییەوە نە لەڕووی توێژینەوەی زانستی.

لە كۆتاییشدا وتی: جگە لە یادگاری هیچ شتێكی دیكە نەماوە.

لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 و دوای رووداوی كۆمەڵكوژی جولەكەكان لەسەر دەستی ئەڵمانیا، زۆرینەی جولەكەكانی جیهان روویان لە ئیسرائیل كرد.

The Netherlands: the greatest number of Jewish victims in Western Europe |  Anne Frank House

جولەكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكە روویان لە ئیسرائیل كرد.

دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر خاكی فەلەستین بووە هۆی نیشاندانی ئەو دەوڵەتە وەك دەوڵەتێكی داگیركەرو دژە ئاینی ئیسلام و بەهۆیەوە جولەكەكان وەك نەیاری ئاینی ئیسلام لە نێو مسوڵمانان و وڵاتانی ئیسلامیدا سەیریان دەكرێت، بۆیە ژیانی جولەكەكان لە وڵاتانی ئیسلامیدا لە باری ئاسایی خۆی دەرچووە.

دەوڵەتی ئیسرائیل دەكەوێتە خۆرئاوای كیشوەری ئاسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست و باكوری دەریای سور و هاوسنوورە لەگەڵ سوریا و لوبنان و میسر و ئوردن.

دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر بنەمای دەوڵەتێكی جولەكە و دیموكراتی بۆ گەلی جولەكە بنیادنراوە و وڵاتێكی دیموكراتی لیبڕاڵە.

كنيس يهودي يحتاج إلى الترميم في أربيل

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا