پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران دوپاتیدەكەنەوە كۆبونەوەكەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بێ ئەنجام دەبێت.
جاسم محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دواخستنی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بۆ رۆژی چوارشەممە، هیچ ئەنجامێكی نابێت، چونكە تائێستا هەڵوێستی سێیەكی پەكخەر جێگیرە و نەگۆڕاوە.
ئیبتیسام هیلالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان و هاوپەیمانەكانی بەشداری كۆبونەوەكەی رۆژی چوارشەممە ناكەن ئەگەر لایەنەكان لە نێو خۆیاندا نەگەنە لێكتێگەیشتن بۆ دەرچون لەم قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێكەوتوە.
بە وتەی حەسەن كەعبی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحیش، كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پەراوێزخستنی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەكانی تێناپەڕێت، بۆیە قەیرانی سیاسیی بەردەوام دەبێت.