ئەمریکا داوا لە عێراق و هەرێم دەکات ناکۆکییەکانیان لەسەر بودجە چارەسەربکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، داوا لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەین ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بودجە چارەسەر بکەن، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق دابێت.

رۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر وەک لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی باڵای ئەمەریکا و عێراق لە مانگی شووباتی ئەمساڵ دووپاتمان کردەوە، داوا لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەین ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بودجە چارەسەر بکەن، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق دابێت، وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا داواکراوە.

سبەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک وەزیر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەچێتە بەغدا.

هه‌رچه‌نده‌ 13 رۆژ له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام هێشتا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی ته‌موز و ئابیان وه‌رنه‌گرتوه‌، دیارنیه‌ كه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ش ده‌كرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا