وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوە لەسەر دۆخی كۆرۆنا لە هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور، ئاماژە بۆئەوەدەكات بە پێچەوانەوە لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە رونكردنەوەیەكدا، رایگەیاند: ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپەڕدەبێت ، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور ، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەوەی رێژەی توشبووانی رۆژانە زیاتر نزمبێتەوە پێویستە هاوونیشتمانیان پابەندی رێنماییەكان بن و پەلە بكەن لە ناو تۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین چونكە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمنەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەمنابێت و رێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا