پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو عێراق لە قەرز رزگاری ببێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری رایگەیاند، قەرزە دەرەكییەكانی عێراق بۆ نزیكەی 20 ملیار دۆلار كەمبوەتەوە .

مزهر محمد ساڵح بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لەم كاتەدا قەرزە دەرەكییەكانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار كەمبوەتەوە كە پێویستە بدرێتەوە بە قەرزدەرەكان، ئەم پارەیەش قەرزی ناوخۆیی و ئەو قەرزە دەرەكیانە ناگرێتەوە كە بەگوێرەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان وەرگرتنیان بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە و بەشێوەیەكی رۆتینی دانەوەیان بەردەوامی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، چاوەڕێ دەكرێت لەساڵی 2022دا عێراق بوژانەوەیەكی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لە قەرزە دەرەكییەكان رزگاری ببێت، ئەوەش كاریگەری بەرچاوی لەسەر بوژانەوەی وڵات دەبێت، هەروەها ئەگەر بەهای نەوت لە 75دا بمێنێتەوە ساڵانە 17 ترلیۆن دیناری دیكە لە خەزێنەی گشتی دەوڵەت زیاد دەكات.

راوێژكاری سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، چاوەڕێ دەكرێت ساڵی دارایی 2022 بۆیەكەمجار كورتهێنانی بودجە رونەدەدات و داهاتی گشتی وڵات دەتوانێت دەستەبەری مووچە و وەبەرهێنانیش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا