لە كەركوك دوو رۆژ كرایە پشووی فەرمی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری كەركوك بەهۆی هاتنی سەرما و سۆڵە و نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا دوو ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی.

شانەی قەیرانەكانی كەركوك لە بەیاننامەیەكدارایگەیاند: بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا و دابەزینی پلەكانی گەرما ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پشووە لە خوێندنگاكان و باخچەكانی ساوایان.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی سەرماو بەفر بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەو خۆیەوە لە هەریەك لە پارێزگای سلێمانی دوو رۆژ و لە پارێزگای هەڵەبجە سێ‌ رۆژ پشووی فەرمی سەرجەم دام و دەزگا حكومییەكان راگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا