عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كە لەگەڵ كۆمپانیای “تۆتاڵ”ی فەرەنسی رێككەوتنیان واژوو كردووە، ئەوەش بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.

ئیحسان عەبدولجەبار لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، گرێبەستەكە بەشێوەیەكە، كە ئەو كۆمپانیا فەرەنسییە لەدوو كێڵگەی شاری بەغدای پایتەخت‌و بەسرەی باشوور، كاری وەبەرهێنان لەگازی سروشتی بكات.

ئەم رێككەوتنە دوای سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هات بۆ فەرەنسا، كە شاندێكی حكومەتیش یاوەری سەرۆك وەزیرانیان دەكردو لەسەر سەردانە چەند گرێبەستێك واژوو كرا.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەش كرد، وەرەقەی چاكسازی حكومەت پێویستی بە بەهێزكردن و پاڵپشتی كردن و دابینكردنی دەرفەت و ژینگەیەكی وەبەرهێنانی سەلامەت هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانییەكان، بۆیە ئەوانیش دەست بەجێبەجێكردنی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا