عێراق دیپۆرتكردنەوەی بەزۆری هاووڵاتیانی رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، دیپۆرتكردنەوەی هەر هاووڵاتییەكی وڵاتەكەی لەلایەن وتانی ترەوە رەتكردەوەو رایگەیاند، دەبێت وڵاتان رێز لەو خەڵكانە بگرن، كە پەنایان بۆ بردوون.

ئیڤان فایەق لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق هەر جۆرە دیپۆرتكردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی رەتدەكاتەوە، چونكە دەبێت رەچاوی بارودۆخیان بكرێت.

ئەو قسانەی وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق دوای ئەو لێدوانانەی وەزیری كۆچی بەلجیكا دێت، كە باسی لەوە كردبوو، هاووڵاتیانی عێراق دیپۆرت دەكەنەوە، ئیڤان داواشی كرد، حكومەت بۆ وەرگرتنی روونكردنەوە بانگهێشتی باڵیۆزی بەلجیكا لەبەغدا بكات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، حكومەتی بەلجیكا، 493 پەنابەری عێراقی دەستگیركردووەو ئێستا دەیەوێت لەرێگەی حكومەتی عێراقەوە رەوانەی وڵاتەكەیان بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا