پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، هێڵێکی گەشتی چوون و هاتن لەگەڵ پەککینی پایتەختی چین دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە8ی ئایار، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد،” هێڵی ئاسمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی دووەم هێڵی گەشت بۆ چین و بەتایبەتی بۆ پەککینی پایتەخت”.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی ئاسانکاریی گەشتەکان لەنێوان بەغدای پایتەخت و پەککین کار لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییە پێویستەکان دەکرێت.