پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند كە 50 هەزار تیرۆریستی حكومدراو لە گرتووخانەكانی سەربە وەزارەتی داد، زیندانی كراون.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: كە 50 هەزار تیرۆریستی حكومدراو لە گرتووخانەكانی سەربە وەزارەتی داد، زیندانی كراون و لەو ژمارەیە، 25 هەزاریان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە.
باسی لەوەشكرد، سزای لەسێدارەدانەكان بەسەر تیرۆریستاندا جێبەجێ نەكراون، ئەویش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكیان پلەی كۆتایییان وەرنەگرتووە و ژمارەیەكی دیكەیشیان تا ئێستا لەلایەن سەرۆككۆمارەوە پەسەند نەكراون.