پۆڵه‌تیك پرێس:
دوای لێدوانه‌كانی وته‌بێژی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ڵامی ڕه‌وتی سه‌در ده‌داته‌وه.
سه‌ڵاح عوبێدی، وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “نوری مالكی به‌رپرس بوو له‌لاوازكردنی هێزی ئه‌منی عێراق” له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌سوڵ ئه‌بو حه‌سنه، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، “ئامانج له‌و قسانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه”.
ڕه‌سوڵ ئه‌بو حه‌سنه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “مالكی كاتێك ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت عێراق له‌سه‌رده‌مێكی سه‌ختدا بوو له ساڵی 2006دا، به‌غدا دابه‌شببو هه‌روه‌ها پارێزگاكانی عێراق له‌جه‌نگی نێوان میلیشیا و هێزه ئه‌منییه‌كاندا ده‌ژیان، كوشتن و سوتاندنی باره‌گا و سه‌ربڕین له‌ئاستێكی تونددا بوو‌و”.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا “مالكی له‌چوار ساڵی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتیدا ڕۆڵی هه‌بووه له هێنانی سه‌قامگیریی بۆ عێراق”.
ڕه‌سوڵ ئه‌بو حه‌سنه باسی له‌وه‌شكردووه، “ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در به‌ئامانجی شكستهێنانی سیاسییه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت كه ڕه‌وتی سه‌در هیچ شتێكی نییه قسه‌ی له‌باره‌وه بكات جگه له هێرشكردنه سه‌ر مالكی”.
سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا پێیوایه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕه‌وتی سه‌در ئه‌و جۆره هێرشی ڕاگه‌یاندنانه ئه‌نجامده‌دات.