سەدان مامۆستا بێبەشدەكرێن لە گرێبەست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادەنییە گرێبەست بۆ 613 وانەبێژی خوێندنی كوردی لە كەركوك و دەیان وانەبێژی نەتەوەكانی تر بكات، بە بیانوی ئەوەی فەرمانی وانەبێژی ساڵی 2019یان نییە.

پەروین فاتیح بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو وانەبێژانەی لە 2017 و 2018 وانەبێژبوون حكومەتی عێراق گریبەستیان بۆ ناكات تەنها گرێبەست بۆئەو وانەبێژانە دەكات كە لە 2019 دا وانەبێژبوون.

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك وتی: بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەدەی حكومەتی عێراق بۆ وانەبێژی سەربەخوێندنی عەرەبی كراوە دەبێت ئەو وانەبێژانە فەرمانی كارگێڕی 2019 یان هەبێت و بەردەوام بن لە دەوام كردن، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق وانەبێژی خوێندنی كوردی لە ساڵی 2019 كەم بوو، ئێمەش بەلامانەوە ئاسایی نەبوو ئەو ژمارە كەمە و بۆ پێكهاتەی سەرەكی كورد، ئێمە ناوی وانەبێژانی 2017 و 2018 شمان خستە ناو لیستی مامۆستایانی وانەبێژی بەڵام وانەبێژانی ئەو دوو ساڵە دەوامیان نەكردووە.هەندێكیان خۆیان كاندیدنەكردووەتەوە بۆ جاری دووەم ئێمە هەر ئەوەمان پێدەكرێت بۆ وانەبێژانی 2019 ی عێراق و هەرێم كاربكەین.

حكومەتی عێراق، لە ئایاری ئەمساڵ بڕیاریدا تەواوی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بكرێنە گرێبەست، بەپێی ئەو بڕیارەش 10 هەزار وانەبێژ لە پارێزگای كەركوك سودمەند دەبن.

ئەو وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست، هەریەكە و مانگانە 250 هەزاریان پێدەدرێت، هەمان مافی مامۆستایانی دامەزراویان دەبێت، لەوانە دەتوانن دوای 15 ساڵ خزمەت خانەنشین بن، قەرز و سولفەی بانكەكان وەربگرن، مۆڵەتی دایكایەتیی و پشوویان هەبێت، دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتنی زەوی پێشكەش بكەن، ئەوەش بەپێی بڕیاری ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا